نمایشی باڵندەی خۆماڵیی ڕەنگاوڕەنگ
April 3, 2022
رەنگا و ڕەنگ
كێڵگەی (بیل جۆزی)، كە دەكەوێتە شاری (گیلفۆردی لە ویلایەتی كۆنتیتیكتی ئەمریكی)، بە عەلەشیش و نەعامەكانی سەرسامت دەكەن، بەهۆی ئەوەی زۆربەی باڵندەكانی ئەو كێڵگەیە ڕەنگاوڕەنگن، واتە عەلەشیش دەكەوێتە بەرچاوت بە ڕەنگی پرتەقاڵی و سەوز و زەرد و وەنەوشەیی و شین و هتد...، ئەوەش دەبێتە مایەی سەرسوڕمانی هەموو ئەوانە كە سەردانی كێڵگەكە دەكەن، خاوەن كێڵگەكە ماوەی شەش ساڵە ئەوە نمایش دەكات، سەرەتای ئەو بیرۆكەیە لە ساڵی (1940) دەركەوتووە، كە بە هێنانی وشترمر (نعامە) دەستی پێ كردووە تا جێگەی سەرنجی خەڵك بێت و سەردانی بكەن، بەڵام ئەمجارەیان عەلەشیشی ڕەنگاورەنگ لەو كێڵگەیەدا سەرنجی هەمووانی ڕاكێشا، خاوەنی كێڵگەكەش هیچ زانیارییەكی لەسەر ئەو باڵندە ڕەنگاوڕەنگانە نەداوە، وەك ئەوەی نهێنی خێزانییە و بابەتێكی تایبەتە.
