چۆن سترێس دەبێتە ئەگەری نەخۆشیی دڵ؟

چۆن سترێس دەبێتە ئەگەری نەخۆشیی دڵ؟

سترێسی درێژخایەن زیان بە هەموو بەشەكانی لەش دەگەیەنێت، دڵیش لەم زیانە بەدەر نییە لەوكاتەی كە كۆئەندامی دڵ و سووڕان بەشێكی گرنگی كاردانەوەیە بەرانبەر بە سترێس. سترێس هۆكارە بۆ زیادبوونی ڕیسكی تووشبوون بە: نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بەتایبەتی نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ، نەخۆشیی ماسوولكەی دڵ، جەڵتەی مێشك. میكانیزم لەپاڵ پەیوەندی سترێس بە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، بریتییە لەوەی كە بەشێكی مێشك بە ناوی ئەمیگدەڵا (Amygdala) كە بەرپرسە لە كاردانەوەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بەرانبەر بە سترێس زیاد چالاك دەبێتەوە، لەگەڵ هەوكردنی خوێنبەرەكان، بەرزبوونەوەی ئاستی پرۆتینی C-reactive protein كە ئاستی هەوكردن لە لەش پیشان دەدات، هەروەها زیادبوونی چالاكیی مۆخی ئێسك بە زیاد دروستكردنی خڕۆكە سپییەكانی خوێن كە هاندەرە بۆ هەوكردنی خوێنبەرەكان و ئەگەری ڕوودانی نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك، هەروەها سترێس هاندەرە بۆ زیادبوونی ڕیسكەكانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ زیاد دەكەن، پەیڕەوكردنی ستایلی ژیانی ناتەندروست كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ زیاد دەكات وەك: كەمكردنەوەی چالاكیی فیزیكی، زیاد خواردن و زیادبوونی كێشی لەش، لەگەڵ جگەرەكێشان وخواردنەوەی ئەلكهول.

Top