كەنداو و كۆشكی فیرعەون
March 30, 2022
رەنگا و ڕەنگ
كۆشك و كەنداوەكەی فیرعەون پێچەوانەی ڕەفاتر و شێوەی خۆیەتی، چونكە كەنداوێكی دڵرفێنە و دەكەوێتە ناوجەرگەی بەشە وشكانیی ئاوە سافەكانی (سینا)، ئەو كەنداوە بە مەرجان و گیای دەریایی سەرنجڕاكێش بەناوبانگە، بە دووری (11) كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری ناوچەی (ئیلات) و كەنداوێكی بەردییە، هەروەها كۆشكەكەش لە دەیان ژوور و هۆڵی گەورە و باخچە پێك دێت. ڕووبەرەكەی دەگاتە نزیكەی (4) كیلۆمەتر دووجا، پلەی گەرمی لەو شوێنەدا بە درێژایی ساڵ لە نێوان (11 تا 22) پلەی سەدییە، بەم هۆیەش بووەتە شوێنێكی گەشتیاری و، زۆربەی ئەوانەی سەردانی ئەو شوێنە دەكەن سەرنجیان بۆ كۆشكەكەی (ڕامسیسی سێیەم) دەچێت كە بە فیرعەون ناسراوە و، لە نزیكەوە وێنەی لەگەڵدا دەگرن، ئەو كۆشكە لە ساڵی (1116) زایینی لەلایەن سەڵیبیەكان دروست كراوە و تا ئێستا ماوە.
