بیرۆكەكان بۆ ئوتووكردنی جلوبەرگ
جل ئوتووكردن یەكێكە لە هێماكانی جوانی و كەشخەیت، بۆیە تا دەكرێت جلەكانت ئوتوو بكە، تاوەكو لە نێو كەسانی دیكە و شوێنی فەرمیدا بە جوانی دەربكەویت، جل ئوتووكردن كات و ماندووبوونی دەوێت، بۆیە دەبێ هەفتەی جارێك كات بۆ ئوتووكردنی جلەكانت تەرخان بكەیت، هەندێ جار كاتت نابێ بۆ ئوتووكردن، بۆیە دەتوانیت ڕێگەی دیكە بگریتەبەر، سەرەتا لە ڕێگەی بەكارهێنانی وشك كەرەوەی قژ، دەتوانیت هەندێك ئاو بهێنێت و بەشێوەی سپرا لە جلەكەتی بدەیت، پاشان هەوای وشك كەرەوەی لێ بدە، ئەو كاتە بە ئاسانیی جلەكەت ئوتوو دەبێت، یان دەتوانیت ئوتووی قژ بۆ ئوتووكردنی جلەكانیشت بەكاربهێنیت، هەروەها لە ڕێگەی بوخارەكانی سەر كتری چای، یان شوێنی گەرم، یان دەقكردنی جلەكانتەوە بە جوانی ئوتووێكی سادەی دەبێت، ئەو هەنگاوەش لە بیر مەكە كاتێك جلەكانت دەشۆیت، بە جوانی هەڵیانبخە، تاوەكو دەقی جلەكە نەشكێت لە دوای وشكبوونەوەی و، بە شێوەیەكی ئاسایی دەقەكەی بمێنێتەوە، ئەو جلانەش ماددەی پەموویان تێدایە زوو دەقی دەشكێت و بە ئاسانیش ئوتوو نابێت.
