خڵخاڵ خشڵێكی سەرنجڕاكێش و ناسك بۆ خانمان
چەندین جۆر خشڵ و ئێكسسوار هەن، كە هەر یەكێك بۆ شوێن و مەبەستێك دەپۆشرێت و لەبەر دەكرێت، ئەوانەی لە وەرزی بەهاردا دەردەكەون، بەهۆی ئەوەی جلی تەنك و كورت دەپۆشرێت زیاتر باو دەبن، وەك بازن وگوارە و، خڵخاڵیش یەكێكە لەو خشڵانەی كە لەم ماوەیەدا دەردەكەوێتەوە، بە تایبەت لەگەڵ جلی كوردی، یان پانتۆڵی سێ چارەگ و كورت، خڵخاڵ ناسكی و ناز بە جەستەی خانمان دەبەخشێت و، تەمەن بچووكتر دەردەخات و، سەرەنجڕاكێشتری دەكات، خڵخاڵ لە دێر زەمانەوە لەلایەن ئافرەتانی كوردەوە پۆشراوە، لە ئێستادا وەك خشڵێكی جیهانی لەلایەن ماركە بەناوبانگەكانی جیهانەوە كاری لەسەر دەكرێت، و وەك كەرەستەیەكی سەرەكی لەگەڵ دەستە جلەكانیان ئامادەی دەكەن، سەرەتا ماركەی زوی شیكۆ(zoe chicco) مۆدێكی خڵخاڵی بە ناوی litty bitty هێناوە، ڕەنگی زێڕین و لە شێوەی دڵە و زنجیرێكی ناسكی هەیە، ماركەی جینیڤەر زونەر، مۆدێكی خانمانی پێوە دیارە، مۆدی ئەنامێل، ماركەی شایی، مۆدێكی جوانی خڵخاڵی هێناوەتە كایەوە، ماركەی ڕۆز سیمۆنز مۆدێكی خڵخاڵی لە شێوەی ئیتاڵی دروست كردووە، ناسكیی پێوە دیارە و لە شێوەی ڕەنگی ئەڵماسە بە جیاواز لەگەڵ ڕەنگی زەردی زێڕین.
