بۆچی نیشانەكانی كۆڤید19 لە تووشبوواندا جیاوازییان هەیە؟

بۆچی نیشانەكانی كۆڤید19 لە تووشبوواندا جیاوازییان هەیە؟

نیشانەكانی كۆڤید 19 لە هەندێك تووشبوودا سووكن و لە هەندێك تووشبوودا سەخت و كوشندەن، هەروەها لە هەندێك تووشبوودا هیچ نیشانەیەك بەدی ناكرێت. لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا، زانایانی زانكۆی ئێدنبرەی ئینگلتەرا ڕوونیان كردووەتەوە كە چەند فاكتەرێكی بۆماوەیی(جینی) ڕۆڵیان لە مەسەلەكەدا هەیە، ئەمەش وا لە زانا و پسپۆران دەكات كە بەدوای دۆزینەوەی چارەسەری كاریگەرتر بن بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا. لە لێكۆڵینەوەكەدا ئاماژە بەمەش كراوە كە بە هەمان شێوە جینەكان ڕۆڵیان هەیە لە ئەگەری ڕوودانی مەیینی خوێندا Blood clotting بەوەی كە ئاستی فاكتەر 8 Factor لە تووشبوواندا جیاوازیی هەیە، بۆیە هەندێك تووشبوو دوچاری مەیینی خوێن دەبن، كەچی هەندێك تووشبووی دیكە دوچاری نابن. لە لایەكی دیكەوە پرۆفیسۆر مارك كۆلفیلد لە زانكۆی شاژن ماری لە لەندەن ڕوونی كردووەتەوە كە چەند گۆڕاوی جینی نوێی Novel gene variants دۆزیوەتەوە، كە كەسانێك ڕووبەڕووی تووشبوون بە نەخۆشیی سەخت دەكەنەوە، ئەمەش دیسان هاندەر دەبێت بۆ گرتنەبەری تێست و چارەسەری نوێ بۆ كۆڤید19.

Top