كاریگەرییەكانی كەشی گەرم لەسەر پێست

كاریگەرییەكانی كەشی گەرم لەسەر پێست

لە ئەنجامی زیادبوونی ئارەقەكردن لە كەشی گەرمدا، گەشەی بەكتریا لەسەر پێست زیاد دەبێت، كە دەبێتە
هۆی پەیداكردنی بۆن و پەڵەی سوور لە هەندێك شوێنی هەستیاری پێستدا. لەگەڵ دەستپێكی وەرزی بەهار و
گەرمبوونی كەشدا، پلەی گەرمی و ڕێژەی شێ بەرزدەبێتەوە، كە هۆكارە بۆ كۆبوونەوەی تفر و خانە مردووەكانی
پێست، كە دەبێتە هۆی زیاد چەوربوونی پێست و گیرانی كونە سرووشتییەكانی پێست و درووستبوونی زیپكە،
لە لایەكی دیكە، تیشكی خۆر هاندەرە بۆ گۆڕینی ڕەنگی پێست و پەیدابوونی پنتی قاوەیی تاریك لەسەر
پێستدا .Sunspotsهەنگاوەكانی پاراستنی پێست لە كەشی گەرمدا بریتین لە: لەگەڵ هاتنی وەرزی
بەهاردا بەكارهێنانی شێداركەرەوەی سووكی پێست ،Moisturizerهاوكات لەگەڵ خواردنەوەی بڕی
زیاتری ئاو، پاككردنەوەی پێست لە چەوری بە زیاتر شووشتنی پێست، یان بەكارهێنانی چەند
ئاوێتەیەكی تایبەت بە لابردنی چەوریی سەر پێست، بۆنموونە: ئەو ئاوێتانەی كە ترشی سالیسیلیك
Salicylic acidلەخۆ دەگرن، دووركەوتنەوە لە زیاد بەكارهێنانی ئارایشت و ئاوێتەكانی دیكەی
جوانكاریی پێست، بەكارهێنانی دژەهەتاو Sunscreenزۆر پێویستە، چونكە خەڵك لە هاویندا زیاتر
دەچنە دەرەوەی ماڵ، واتە زیاتر بەركەوتنی پێست بە تیشكی خۆر كە زیانی جۆراوجۆر بە پێست
دەگەیەنێت، دووركەوتنەوە لە دوش و ئاوی گەرم لەكاتی خۆشووشتندا، چونكە دەبێتە ئەگەری
وشكبوون و سووتانەوەی پێست لەگەڵ ئەگەری خورشت و ئەكزیما.

Top