ڤەیپ زیاتر لە جگەرە زیان بە لووت و قوڕگ دەگەیەنێت
لــە لێكۆڵینەوەیەكــی نوێــی ســەنتەری پزیشــكیی
NYUلــە نیویۆركــدا هاتــووە، لەوانەیــە ئەگــەری
تووشــبوون بــە شــێرپەنجەی لــووت و قــوڕگ
بــە كێشــانی ڤەیــپ و جگــەرەی ئەلیكترۆنــی و
نەرگیلـە، زیاتـر بێـت لـە جگەرەكێشـانی ئاسـایی،
بۆنموونــە: هاتووچــۆی دوكــەڵ لــە بۆشــایی
لووتــدا دوو هێنــدەی جگەرەكێشــانی ئاســاییە، كــە
هاتووچــۆی دوكــەڵ زیاتــر بــە ڕێــگای بۆشــایی
دەمــەوە دەبێــت، ئەمــەش بــە تێپەڕبوونــی كات
ئەگــەری نەخۆشــییەكانی بەشــی ســەرەوەی
كۆئەندامــی هەناســە زیاتــر دەكات، هەروەهــا بــە
كێشــانی ڤەیــپ و نەرگیلــە ڕێژەیەكــی بەرزتــری
نیكۆتیــن و یەكــەم ئۆكســیدی كاربــۆن و مــاددەی
ژەهراویــی دیكــە دەگاتــە كۆئەندامــی هەناســە
بـەراورد لەگـەڵ جگەرەكێشـانی ئاسـایی، هەروەهـا
زیانـی زیاتـر بـە ڕێڕەوەكانـی لـووت و گیرفانەكانـی
لــووت Nasal sinusesدەگەیەنــن، بۆنموونــە:
ئاسـتی هەوكـردن لـە شـانەكانی ناوپۆشـی لووتـدا
تـا دە هێنـدە زیاتـر دەبێـت، زیانـە تەندروسـتییەكانی
دیكــەی كێشــانی ڤەیــپ وەك: ســەرهەڵدانی
خێــرای كۆكــە، گرفتــی جیــاواز لــە هەناســەدا،
كەمبوونــەوەی كێشــی لــەش، هێڵنــج و ڕشــانەوە،
سـكچوون، وشـكبوون و كڕانـەوەی دەم و قـوڕگ،
هەروەهــا سەرئێشــە.
