لە كارەكەتدا كەسێكی شیرین و خۆشەویست بە

لە كارەكەتدا كەسێكی شیرین و خۆشەویست بە

كەسانی خۆشەویست و خوێن شیرین لە هەر شوێنێك بن، جێگەیان دەبێتەوە و تەنانەت ئەگەر كارەكەشیان هەڵەی هەبێت، بەڵام كەسانی دڵڕەق و سرووشت ناتەندرووست جێگەیان نابێتەوە، ئەگەر لە شوێنێكی بەرزی كارەكەیاندا بن، بەتایبەت لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە كە نابنە جێگەی ڕەزامەندیی دەوروبەر، ماوەی كاركردنی ئافرەتان لە كاتی دەوام و شوێنی كار، كارێكی ڕۆژانەیە، بۆیە پێویستە مامەڵەیان بە شێوەیەكی دروست و ئاسایی بێت، تۆی خانمی كارمەندیش ئەوە بزانە خۆشەویستیت بۆ كارەكەت وادەكات كە لەبەر چاوی هەمووان خۆشەویست بیت، بۆیە بە جددییەوە كارەكانت جێبەجێ بكە، هەوڵی كێشەنانەوە و قورسكردنی كارەكان مەدە، هەمیشە دەستپێشخەر بە لە ئاسانكردنی كاروبارەكان، لە وتەی خراپ و قسەهێنان و بردن خۆت بە دوور بگرە، بەشدار بە لە قسەی خۆش و كەسێكی گەشبین بە، كارەكانت بەر لە كاتی خۆی جێبەجێ بكە، تاوەكو بزانن كە توانات هەیە، تواناكانت بە جارێك پێشكەش مەكە، وا نیشان بدە كە هێشتا بیرۆكە و كاری جوانت لە مێشكە، ماوە ماوە پێشنیارەكانت بۆ پێشخستنی كارەكانت دەرببڕە. كاتێك كە كێشەیەك دەبێت، خۆت نیگەران مەكە و ئارام بگرە.

 

Top