باڵیۆزی ئیمارات لە ویلایەتە یەکگرتووەکان: پشتگیری لەزیادبوونی بەرهەمی نەوت دەکەین

باڵیۆزی ئیمارات لە ویلایەتە یەکگرتووەکان: پشتگیری لەزیادبوونی بەرهەمی نەوت دەکەین

 

باڵیۆزی ئیمارات لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: کە ئێمە پشتگیری لە زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو دەکەین.

بەگوێرەی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی شەفەقنا، کە لە لایەن ئەلخەلیج ئۆنلاینەوە وەرگیراوە: « یوسف ئەلعەتیبه » باڵیۆزی ئیمارات لە ئەمریكا گوتی: ئێمە پشتگیری لە زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو دەکەین  و هانی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک دەدەین بۆ پێداچوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی زیاتر.

ئەلعەتیبە لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن گوتی: ماوەی زیاتر لە 50 ساڵە ئیمارات هەناردەکارێکی باوەڕپێکراو و بەرپرسیاری وزە بووە لە بازاڕە جیهانییەکان و پێی وایە كە سەقامگیری لەبازاڕی وزەدا شتێکی زۆر گرنگە بۆ ئابووری جیهان.

تا ئێستا هیچ لێدوانێکی ڕەسمی لەلایەن وەزارەتی وزەی ئیماراتەوە سەبارەت بە وتەکانی ئەلعەتیبە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئەو وڵاتە لە هەفتەی ڕابردوودا لەسەر ئاستی ئۆپیک پابەندی هەمان ئاستی بەرهەمهێنان بووە.

وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک لە ناوەڕاستی ساڵی 2020دا لەسەر کەمبوونەوەی بێوێنەی بەرهەمهێنانی نەوت بە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، یان لە سەدا 10ی بەرهەمهێنانی جیهانی ڕێککەوتوون.

ئەو وڵاتە لە دوایدا رازی بوو کە وردە وردە قەبارە کەم دەکاتەوە بۆ بازاڕ تا کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ.
ئیمارات شەشەمین وڵاتە  لە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا كە ڕۆژانە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت ڕەوانەی بازاڕە جیهانییەکان دەكات.

پێشتر دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا لەوانە ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ ڕایانگەیاند: كە سعودیە و ئیمارات دژایەتیی داواكاریەکی ئەمەریکایان كردووە بۆ زیادکردنی بەرهەمی نەوت بەمەبەستی  گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ بازاڕە جیهانییەکان لە دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

 

 

گوڵان: سەردارخەلیل

Top