ته‌ماته پێست وه‌كو به‌فر سپی ده‌كات
مانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ژێر تیشكی خۆردا، ڕه‌نگی پێست تۆخ و تاریك ده‌كات، زۆر ڕێگەچارە بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته هه‌ن، به‌ڵام بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یەدا، به‌كارهێنانی ته‌ماته به باشترین و خێراترین ڕێگەچارە داده‌نرێت.
ته‌ماته وەک سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی، چەند‌ین سوودی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە، بەتایبەت ئەگەر بمانەوێت وەک چارەسەرێک بۆ تەندروستیی پێست سوودی لێ وەر بگرین چونکە:
*نیشانه‌کانى پیربوونى پێست كه‌م ده‌كاته‌وه.
*كرۆكى ته‌ماته بڕێكى زۆر دژه به‌كتریا و دژه كه‌ڕووى تێدایه.
*ده‌وڵه‌مه‌نده به لیكۆپه‌ین، كه پێست له زیانى ده‌ره‌كى ده‌پارێزێت.
*كونیلەکانی پێست تووند ده‌كاته‌وه و خانه‌ى مردوو له‌سه‌ر پێست لاده‌بات.
لێرەدا چەند شێوازێکی بەکار هێنانی تەماتە دەخەینە ڕوو کە وەک چارەسەر بۆ تەندوستیی پێست سوودبەخشن، وەک:
١- گیراوه‌ی ته‌ماته و زه‌رده‌چه‌وە: سەرەتا ته‌ماتەکە بگوشه و زەردەچەوەکەی تێكه‌ڵ بكه و وه‌ك ماسكێك بۆ ڕوخسارت به‌كاری بهێنه، با 15 خوله‌ك به ڕوخسارتەوە بمێنێته‌وه، دواتر به ئاوی شلەتێن بیشۆ، به‌ڵام نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوكی ته‌ماته له نێو گیراوه‌كه‌دا هه‌بێت.
٢- ئاڤۆکادۆ و ته‌ماته: ئاڤۆکادۆ زۆر پێویسته بۆ تەندروستیی پێست، چونکە زۆر پێكهاته‌ى گرنگى تێدایه و شێدارى به پێست ده‌بەخشێت و چرچبوونى پێست كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها زیانە لابەلا‌كانى تیشكى خۆر كه‌م ده‌كاته‌وه. بۆ ئەم مەبەستەش ده‌توانیت بڕى یه‌كسان له ته‌ماته و ئاڤۆکادۆ تێكه‌ڵ بكه‌یت و، به یه‌كسانى له‌سه‌ر پێستى ده‌موچاو بڵاوى بكەیتەوە، به‌جێى بهێڵه تا وشك ده‌بێته‌وه، دواتر به ئاو بیشۆ، هه‌ركاتێك ویستت ده‌توانیت دووباره‌ى بكه‌یته‌وه.
٣- ته‌ماته و ماست لەگەڵ ئاوى لیمۆ: چاره‌سه‌رێكى دیکەی گونجاون بۆ سپیكردنه‌وه‌ى پێست، به‌كارهێنانى ئه‌م سێ پێكهاته‌یه به شێوه‌یه‌كى سرووشتى پێست سپى ده‌كاته‌وه و، زۆربەی گرفتەكانى پێست چاره‌سه‌ر ده‌كات. سه‌ره‌تا توێکڵی ته‌ماته‌كه لێبكه‌ره‌وه، پاشان كه‌وچكێك ماست له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك ئاوى لیمۆ تێكه‌ڵ بكه، پێویسته سه‌ره‌تا ته‌ماته‌كه بگوشیت و ته‌نیا ئاوى ته‌ماته‌كه به‌كاربهێنیت، دواتر هه‌موو پێكهاته‌كان به باشى تێكه‌ڵ بكه و، بۆ ماوه‌ى 15 خوله‌ك لەسەر پێست جێی بهێڵە، دواى ئه‌و ماوه‌یه به ئاوى شله‌تێن بیشۆ.
٤- ته‌ماته و شه‌كر: بۆ سپیکردنەوەی پێستت و نەهێشتنی خانه مردووه‌كانی سه‌ر پێست، ئه‌م ڕێگەیه تاقی بكه‌ره‌وه، پێویسته توێکڵی ته‌ماته‌كه لێ بكه‌یته‌وه و پاشان بە باشی وردى بكه‌یت و له‌گه‌ڵ كه‌مێك شه‌كر تێكه‌ڵى بكەیت، دواتر به شێوه‌ى بازنه‌یى پێستى ده‌موچاوتى پێ بشێله، لێی گه‌ڕێ بۆ ماوه‌ى 15 تا 20 خوله‌ك با به پێسته‌وه بمێنێته‌وه، دواتر به ئاوی شلەتێن بیشۆ.
