باشترین كات بۆ خواردنی ژەمی ئێوارە

باشترین كات بۆ خواردنی ژەمی ئێوارە

كوالیتی و كاتی ژەمەكانی خواردن گرنگیی زۆریان هەیە، كە باس لە كاتی گونجاو بۆ خواردنی ژەمی ئێوارە دەكرێت، مەسەلەكە بەندە بە حاڵەتی كەسی و ئامانجە تەندروستییەكانەوە، بۆنموونە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، بەپێی لێكۆڵینەوەكان وا باشترە كە ژەمی ئێوارە پێش كاتی ڕۆژئاوابوون بێت، واتە پێش ئەوكاتەی كە لەش هۆرمۆنی میلاتۆنین دەربدات، كە هاندەرە بۆ هەستكردن بە بۆرژان، لەوكاتەی كە داوخستنی ژەمی ئێوارە كە مێشك خۆی بۆ نووستن ئامادە دەكات، هاندەرە بۆ زیادبوونی چەوری لە لەشدا، هاوكات لەگەڵ شێواندنی ڕیتمی سرووشتیی كاتژمێری بایۆلۆژیی لەش Circadian rhythm كە پەیوەندی بە زیاد وەرگرتنی كۆی كالۆریی ڕۆژانە هەیە لە خۆراكەوە، كە دەرەنجام دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش. بۆ كەسانی تووشبوو بە گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە Acid reflux واباشە كە ژەمی ئێوارە بە لای كەم سێ كاتژمێر پێش پاڵكەوتن بۆ نووستن بێت، تا بوار بە كۆئەندامی هەرس بدرێت، بۆ هەرسكردنی دوا ژەمی خۆراك بە مەبەستی ڕێگرتن لە گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك لەكاتی نووستندا، كەواتە بەگشتی واباشترە كە ژەمی ئێوارە لە نزیك كاتی ڕۆژئاوابووندا بێت.

Top