شەر و پێكدادان لە یاریگای کۆرخیدۆرا ' بەلایەنی کەم 22 کەس بریندار بوون
پێکدادانەکانی نێوان هاندەرانی دوو یانەی یەکەمی تۆپی پێی مەکسیک بەلایەنی کەم 22 کەس برینداربوون.
دوابەدوای هاندەران و بینەران بۆ ناو یاریگای کۆرخیدۆرا لە خولەکی 63 یاری نێوان تیمەکانی کرتارۆ و ئەتڵەس ڕاگیرا، تا ئەو كاتەی یاریی یانەی ئەتڵەس لە ماڵی ڕکابەرەكە وەستا ئەنجامەكەی 1-0 بوو و یانەی ئەتڵەس یەك خاڵ لە پێشەوە بوو.
لەسەرەتای پێکدادانەکەدا ژمارەیەک لە یاریزانانی هەردوو تیپ هەوڵیاندا بینەران ئارام بکەنەوە، بەڵام ئەوان زۆر زوو ڕەوانەی ژووری پشوو کران، پۆلیسی ناوخۆ دەڵێت: دوو کەس بە سەختی بریندار بوون و نۆ کەسیش ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.
میکل ئاریۆلا سەرۆکی خولی تۆپی پێی مەکسیک گوتی: هەموو یارییەکانی یەکشەممە بە مەبەستی هاوخەمی لەگەڵ بریندارەکان" هەڵوەشایەوە.
ئەو لە تویتەر نوسیویەتی، ئەو کەسانەی بەرپرسن لە نەبوونی ئاسایشی ئەم یارییە ڕووبەڕووی سزایەکی توند دەبنەوە ئەولەویەتی ئێمە هەمیشە سەلامەتی یاریزانان و هاندەرانە.
خولی تۆپی پێی مەکسیکیش ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: خولەکە لێکۆڵینەوەیەکی جدیی دەستپێکردووە لەسەر ئەو شەڕ و پێكدادانەی لەسەر ستاندەكانی یاریگا ڕوویدا، لە ناوەوەو لە دەرەوەی یاریگاكە لە كاتی یاریی تیمەکانی کرتارۆ و ئەتڵەس.
بە وتەی سەرپەرشتیارانی یاری و بەرپرسانی کرتارۆ، بریندارەکان بە ئامبولانسەوە گەیەنراوەتە نزیکترین نەخۆشخانە و چاوەڕێی ڕاپۆرتێکی پزیشکین لەسەر تەندروستییان و دووبارەکردنەوەی یارییەکە کاتێكی دیكە ڕادەگەیەنرێت.
ماوریسیۆ کوری فەرماندەی ویلایەتی کرتارۆش لە تویتەر نوسیویەتی: "من بەتوندی ئیدانەی ئەو توندوتیژییانە دەکەم کە لە یاریگای کۆرخیدۆرا ڕوویدا" گوتیشی ئەو کۆمپانیایەی خاوەنی یانەکەیە " دەبێت بەرپرسیار بێت" و "داوام لەدادگا کردووە بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەو بابەتە بکات.
گوڵان: سەردار خەلیل
