بلوتوس - Bluetooth
March 6, 2022
رەنگا و ڕەنگ
بۆچی لۆگۆی بلوتوس ددانێكی شینە، بلوتوس، ئەو ئەپلیكەیشنە سەرەكییەی لە زۆر لە ئامێرەكانی تەكنەلۆژیادا هەیە، ناوەكەی سەیرە كە بە مانای ددانی شین دێت، دوای دۆزینەوەی شەپۆڵەكانی ئەو ئەپلیكەیشنە بەناوی هاراڵد بلاتاند (Harald Blatand) ناونرا كە پاشایەكی كۆنی وڵاتی دانیمارك بووە و خاوەن ددانێكی شین بووە، ئەویش وەك ئەوەی ئەو ئەپلیكەیشنە كە سوود بە هەموو لایەك دەگەیەنێت بۆیە بە ناوی ئەو پادشایە كراوە، ئەم تەكنەلۆژیایە لە وڵاتی سوید داهێنراوە وەك ڕێزێك بۆ ئەم پاشایە كە توانیویەتی خزمەتێكی زۆری وڵاتانی ئەسكەندەنافی (سوید،دانیمارك،نەرویج) بكات، هەربۆیەش بە ناوی ددانە شینەكەی ئەوەوە ناونراوە.
