شێوازەكانی چێككردنی برۆ

شێوازەكانی چێككردنی برۆ

ماكیاژ و ئامادەكاری لە هەنگاوەكانی جوانكردن و شیككردنی ڕوخساردا، گرنگترین ڕێكارن تا ڕوخسارێكی گەش و سەرنجڕاكێشت هەبێت، چاو و برۆت، دەروازەی جوانیتە، بۆیە گرنگیپێدانیان تا چەند زیاتر بێت، هێشتا دەبێ كاری لەسەر بكەیت، مۆدەكانی نەخش و ستایلی برۆ چەندین جۆریان هەیە، بەڵام گرنگە بتوانیت ئەو جۆر و شێوازە هەڵبژێریت كە لەگەڵ ڕوخسارتدا گەنجاوە. لێرەوە ئاشنای مۆدەكانی برۆ بە، سەرەتا بە برۆی هێڵی ڕاست دەست پێ دەكەین، كە مۆدێكی كلاسیكە و سەرنجڕاكێشتر و باوترین شێوازی برۆیە، بۆ ئەوانەش گونجاوە كە ڕوخساریان خڕ و بازنەییە، برۆی بەرز یان دەستكاریكراو، واتا ئەو جۆرە برۆیەی كە بەرەو سەرەوە دەچێت، بەتایبەت لە هێڵی كۆتایی برۆدا، بەڵام مەرجە لە ناوەڕاستەوە كەوانە بێت، ئەو مۆدە لە ساڵانی نەوەدەكانەوە باو بوون، بەڵام لە ئێستادا كەمترە، شێوازی برۆی سرووشتی بۆ ئەوانەیە كە حەز بە دەستكاریی برۆیان ناكەن، زیاتر لە شێوەی سرووشتی خۆی دەچێت، تەنیا دەستكاریی بەشی دەرەوەیان دەكرێت، شێوازی برۆی ئەستوور و پان، مۆدێكی نایابە و لەلایەن خانمانی نمایشكار باوە، كە داواكاریی زۆری لەسەرە، بۆ ئەوانە گونجاوە كە شێوەی ڕوخساریان باریكە، ئەویش بۆ ئەوەی یەكسانییەك لە شێوەی ڕوخساریاندا دروست بكات.

 

 

Top