ئەو هۆكارانەی زیان بە جگەر دەگەیەنن
جگەر Liver ئەندامێكی زۆر گرنگە، چونكە زیاتر لە 500 فرمانی گرنگ ڕادەپەڕێنێت، بۆ نموونە: ئاستی زۆربەی ماددە كیمیاییەكان لە خوێندا ڕێك دەخات و شلەی زەرداو Bile دروست دەكات، لەش لە گەلێك ماددەی زیانبەخش ڕزگار دەكات، هەروەها ئاستی شەكری خوێن ڕێك دەخات. ئەو هۆكارانەی كە زیان بە جگەر دەگەینن بریتین لە: بڕی زیادی شەكر لەوكاتەی كە جگەر شەكری فركتۆز بەكاردێنێت و دەیگۆێت بۆ چەوری، دەرەنجام بڕی زیادی شەكر دەبێتە هۆی زیاد كۆبوونەوەی چەوری لە خانەكانی جگەردا، بەكارهێنانی هەندێك دەرمانی گیایی، كێشی زیادی لەش و قەڵەوی كە دەبێتە ئەگەری كۆبوونەوەی بڕی زیادی چەوری لە خانەكانی جگەردا، كە ئەویش دەبێتە هۆی ئاوسانی جگەر، كە ئەگەر زوو چارەسەرنەكرێت ئەوا بەرەبەرە پەرەدەسێنێت بۆ مۆمبوونی جگەر Crrhosis، خوادنەوەی شلەمەنییە شیرینكراوەكان و خواردنەوە گازدارەكان Soft drinks، زیاد بەكارهێنانی پاراسیتامۆل، بەكارهێنانی بڕی زیادی ڤیتامین A، چەورییە نێوەندەكان Trans Fats یان زەیتە هایدرۆجینكراوەكان كە هاندەرن بۆ زیادبوونی كێشی لەش و زیان بە جگەر دەگەیەنن، خواردنەوە ئەلكهولییەكان كە دەبنە هۆی هەوكردن و تێكدانی خانەكانی جگەر و مۆمبوونیان.
