داكوتینی بزمار بە سەری ئافرەتانی دووگیاندا

داكوتینی بزمار بە سەری  ئافرەتانی  دووگیاندا

 ئەو ژنانەی دووگیانن هەندێكیان هەر لە سەرەتاوە حەز دەكەن ڕەگەزی منداڵەكەیان ئەوە بێت كە خۆیان دەیانەوێت، لە وڵاتی پاكستان ئافرەتێكی دووگیان بەهۆی ژانەسەرەوە خۆی گەیاندە نەخۆشخانەیەك، دكتۆرەكان بینییان بزمارێك لە ناوەڕاستی سەری چەقێندراوە، لێیان پرسی هۆكاری ئەو بزمارە چییە، ئەویش لە وەڵامدا گوتی: «پیاوێكی دكتۆری چارەسەری سرووشتی ئەو بزمارەی لەسەرم چەقاندووە، گوایە بە دانانی ئەو بزمارە منداڵەكەم كوڕ دەردەچێت»، دكتۆرەكە ناوی (حەیدەر خان)ـەو لە شاری پیشاوەر باكووری پاكستان دەژی، ئافرەتەكە سێ كچی هەیە و ویستوویەتی ئەوجارەیان كوڕی ببێت، بۆیە پەنای بۆ ئەو كەسە بردووە تا منداڵی كوڕی ببێت، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكەش پۆلیسی ئەو شارە دەستیان بە گەڕان بەدوای ئەو كەسەدا كرد كە بزماری لە سەری ئەو ئافرەتە چەقاندووە.

 

Top