ملیاردێری بچووك

ملیاردێری بچووك

مومفا جۆنیۆر، ئەو منداڵە بچووكەی كە چاوی كردووەتەوە، ڕاستەوخۆ بووەتە خاوەن سامانێكی گەورە و نازانێت هەژاری و نەبوونی چییە، ناوی خۆی (موحەمەد ئاوال موستەفا)یە و، بە بچووكترین ملیاردێر دەناسرێت، ئەو منداڵە خەڵكی وڵاتی نێجیریایە و ڕەتڵێك ئوتۆمبێل و چەندین كۆشكی بەناوەوە كراوە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە بووەتە خاوەن فرۆكەی خۆی، لە ئێستادا لە تۆڕەكانی سۆشیاڵ میدیاش خاوەنی 31 هەزار بینەرە، چەندین ئوتۆمبێلی گرانبەهای وەك (لامبورگینی و بێنتڵی)ی هەیە، لە یەكێك لە وێنەكانیدا كە باوكی ئوتۆمبێلێكی گرانبەهای پێشكەش كردووە، لەسەر وێنەكەی نووسیوە، (ڕۆژی لەدایكبوونم پیرۆز) ئەو منداڵە كوڕی گەورە سەرمایەداری نێجیری (ئیسماعیل موستەفا)یە، خاوەن سەرمایەكی زۆرە لە وڵاتێكی ئەفریقیی هەژاردا، تا ئێستا دەیان كۆمپانیا و باڵەخانەی بەرزی لە وڵاتانی جیهان هەیە.

 

Top