ئەتەكێتی هەڵگرتن و هەڵبژاردنی ڕەنگ بۆ مۆبایلەكەت

ئەتەكێتی هەڵگرتن و هەڵبژاردنی ڕەنگ بۆ مۆبایلەكەت

مۆبایل و ئامێرەكانی پەیوەندی، بوونەتە ئێكسسوارێكی سەرەكیی دەستی خانمان، بە تایبەت ئەوانەی كە زیاتر كارەكانیان لەسەر مۆبایلە، یان وەك خوویەك هەمیشە بە دەستیانەوەیە، تۆش وەك خانمێك هەوڵ بدە جۆرە مۆبایلێکت هەبێت كە زۆربەی كارەكانت بۆ جێبەجێ بكات، هەوڵ بدە لە سەرەتادا ڕەنگێك هەڵبژێریت كە بە خواستی خۆتە، دواتر دەتوانیت كەڤەر و بەرگەكان بەكار بهێنیت، كەڤەرەكانیش دوو جۆرن، هەندێكیان دەستكردن و دەتوانیت لە كاتێكدا دوو دانەت هەبێت، یان ئەوانەی لە شێوەی لەزگەن لە مۆبایلەكان دەدرێن. هەوڵ بدە ئامێرەكەت هەمیشە پاك و خاوێن بێت، ڕۆژانە پاكی بكەرەوە و هەمیشە وابكە كە پاتریی مۆبایلەكەت پڕ چارج بێت، هەروەها لە كاتی سەردانی و لە شوێنی گشتیدا هێندە مۆبایل بە دەستەوە مەگرە، چونكە كار دەكاتە سەر كەسایەتیت، ئەگەر بۆت گونجا، ماوەی ساڵێك یان دوو ساڵ جارێك ئامێرەكەت بگۆڕە، مەرج نییە براندێكی بەرز بەدەست بهێنیت، بەڵكو لەوەی خۆت بەڵام لە مۆدی تازە و باشتردا، بە تایبەت كاتێك هەست دەكەیت ئامێرەكەت سست بووە و كارەكان بە ئاسانی ناكات.

 

Top