باوی مۆدی تەنوورەی (میدی)یە

باوی مۆدی تەنوورەی (میدی)یە

جلوبەرگ چەندە ناوازە و ناسك بێت، مۆدێكی تایبەتتر دەبەخشێت، هەروەها پێویستە خانمان ئەو جلانە هەڵبژێرن كە شایستە و لە لوتكەدان، تەنوورە یەكێكە لەو جلانەی كە هەمیشە خواستی لەسەرە و خانمان وەك جلوبەرگێكی سەرەكی پێویستیان پێی دەبێت، كە نموونەی جوانییە و ناودارەكانی جیهانیش زۆربەی كات تەنوورەیان هەڵبژاردووە، وەك ئۆدی هیبۆرن، گریس كەیلی، مارلین مۆنرۆ. مۆدی تەنوورەكان جۆراوجۆرن، كورت و درێژ، تەسك و فراوان، ئەوانەی لە ئێستادا باون بۆ شوێنی فەرمی تەنوورەی تەسك دەستینشان كراوە و، بۆ بۆنە و یاد و دەرچوونەكان تەنوورەی كراوە گونجاوە، مۆدی تەنوورەی (میدی-Midi) یەكێكە لە مۆدە باوەكان، بۆ دەرچوون و بۆنە و دەوام دەگونجێت، شێوازەكانی جۆراوجۆرن، هەندێكیان كورت و هەندێكی دیكەیان درێژ و لە نێوان تەنوورە و ماكسیدا خۆی دەدۆزێتەوە، ماركەكانی ئەدیم ڕیزۆرت و یۆروپیان كەڵچەر، تەنوورەی میدییان بە سەرەكیترین مۆدەكانی جلەكانیان داناوە، بە تایبەت تەنوورەی درێژ بۆ ئەوانەی خولیای تەنوورە كورتەكان نین، هەر یەكە لە یۆروپیان كەڵچەر تەنوورەی ناوەندیان پەسند كردووە، ئەوانەی تاوەكو سەر ئەژنۆن و زۆر كورت نین، بۆ شۆێنی فەرمی و كاتی دەوام و بۆنەكان شیك و گونجاون.

 

Top