بە ڕێجیم و خواردن جەستەت سەرنجڕاكێش و جوانتر بكە

بە ڕێجیم و خواردن جەستەت سەرنجڕاكێش و جوانتر بكە

زۆر ڕێكار هەن كە وا دەكەن ئافرەتان لە ڕووی جوانیی ڕوخسار و ماكیاژ و پێست و جەستەوە سەرنجڕاكێش و جوانتر دەربكەون، بە تایبەت ئەوانەی خەریكی گرنگیدانن بە جوانی و جەستەیان، یان ئەوانەی هەست دەكەن كە كێشیان زۆرە وبێزاریان دەكات، پەنا دەبەنە بەر ڕێجیم و وەرزش و خواردنەكان، تاوەكو لاواز بن و جەستەیان باریك و ڕێك بێت، وەك خانمێك دەتوانیت بە ڕێگەی سادە و ساكار جوانی بەدەست بهێنیت، بە تایبەت لە جووڵە كردن و هەڵسان و دانیشتن، بۆ ئەوانەی لە دەوام و زانكۆن، نابێت هەمیشە دانیشن، هەوڵبدە كاتێك كارت نابێت، جووڵە بكەیت و سەردانی دەستەخوشك و هاوەڵانت بكەیت، هەروەها ماوە ماوە لە شوێنەكەت هەڵسیت و جووڵەیەك بكەیت، بۆ ئەوانەش كە لە ماڵن، دەتوانن بە كاری ماڵەوە خۆیان خەریك بكەن و ڕێژەیەك لە چەوری و پرۆتینەكانی جەستەیان بسووتێنن، كەمخواردن و خواردنی جۆراجۆر كاریگەرییان دەبێت لەسەر جوانیی جەستەت، بۆیە هەوڵ بدە ڕێژەیەكی زۆر ئاو بخۆیتەوە، چونكە پێستت تەڕ و نەرمونیان دەكات، خواردنی دەستكرد و قووتوو كراو كەم بكەوە، میوە و سەوزە بە شێوەكی زۆر بخۆ، ئەگەر كاتت هەبوو وەرزش بكە و لە ماڵەوە جووڵەی جۆراوجۆر ئەنجام بدە.

 

Top