قەرزی ئەمریكا

قەرزی ئەمریكا

قەرزەكانی سەر ئەمریكا ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد، قەرزەكانی سەر ئەمریكا (30) ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاند، واتە هەر هاووڵاتییەكی ئەمریكی (90224) نەوەد هەزار و دووسەد و بیست و چوار دۆلار قەرزارە، ئەم قەرزانە لە دۆخێكدا زیاد دەكەن كە ئەمریكا نزیكەی سێ ترلیۆن دۆلار كورتهێنانی بودجەی هەیە. ئەگەر ئەم قەرزانە بەراوردی بكەین بە GDP تێكڕای بەرهەمی ناوخۆی ئەمریكا كە (22.9)ترلیۆن دۆلارە، ڕێژەكەی (128%) زیاترە، ساڵی 2000 ڕێژەی قەرزەكان (58%) بەرهەمی ناوخۆ بوو، ساڵی 1980 (34.5%) بوو، ئەگەر سەرنج بدەین، دەبینین كە ساڵانە ڕێژەی ئەم قەرزانە زۆر زیاد دەكەن بەراورد بە GDP ی ئەمریكا.

 

 

Top