جل شووشتن لە ڕووبار

جل شووشتن لە ڕووبار

هەمیشە دەگوترێت كە ئاوی ڕووبارەكان پاكترن و تەندروستن لە چاو ئاوی دەریاكاندا، بەهۆی ئەوەی ئاوی ڕووبارەكان بەردەوام دەڕوات و ئاوی دەریاش وەستاوە و خوێی تێدایە، بەڵام ئەوەی سەردانی وڵاتی هیندستان بكات و ڕووباری (یاموونا) ببینێت، بڕوا ناكات كە ئاوی ئەو ڕووبارە چەندە پیس و شێلووە، كە تا ئێستا بە پیسترین ڕووباری جیهان دادەنرێت، ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، ئەوەیە كە نزیكەی (600) كرێكار لەم ڕووبارەدا خەریكی جلشووشتنن، بەهۆی ئەوەی شوێن وكارگەیەكی خۆیان نییە، كارەكەشیان شووشتن و پاككردنەوەی جلی كۆن و جلوبەرگی خەڵكە بەرامبەر بڕێك پاداشت، كە شوێنی جلشووشتنەكانیان لە نێو پیسترین ڕووباری جیهاندایە.

 

Top