بچووكترین دیزاینەر و نمایشكاری جلوبەرگ

بچووكترین دیزاینەر و نمایشكاری جلوبەرگ

دیزاینەر و نمایشكارانی جلوبەرگ ساڵانێكی زۆر بە دوای پسپۆریدا دەبن، یان ئەوانەی لەو بوارەدا بڕوانامە بە دەست دەهێنن، دەتوانن نازناوێك لەو بوارەدا بۆ خۆیان بەدەست بهێنن، كەچی ئەو كچە بچووكە تەنیا نۆ ساڵە و هەر لە ئێستاوە كاری دیزاینەریی جلوبەرگ و ئامادەكاری دەكات، تا ببێتە ئایكۆنێكی بەناوبانگی نمایشكاری جلوبەرگ، (كایا ئاراگۆن) لە ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا دەژی، ڤیدیۆی دیزاین و نمایشەكانی لە تیكتۆك بڵاو دەكاتەوە و، تا ئێستا خاوەنی زیاتر لە (21) ملیۆن جەماوەر و فۆلۆوەرزە، دیزاینەران پێیان وایە، لە داهاتوودا جێدەستی خۆی لە بواری دیزاین و جلوبەرگدا دەدۆزێتەوە، چونكە خاوەن بیرۆكە و كاری سەرنجڕاكێشە، بەرهەمەكانیشی تا ئێستا قبووڵ كراون و جەماوەرێكی زۆریشی هەیە، بۆیە لە ئێستادا بە بچووكترین دیزاینەر و نمایشكاری جلوبەرگ دادەنرێت.

Top