بووك و زاوای كارێكتەری دیجیتاڵ
بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەردوو ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن، دەسەڵاتی هیندستان كۆبوونەوەی جەماوەری و ئاهەنگەكانی گشتی و خێزانیی لە سەراپای وڵات قەدەغە كردووە، بەم دواییەش پیاو و ئافرەتێك نیازی زەماوەندی هاوسەرگیرییان هەبوو، بەڵام بەهۆی ئەو بڕیارەوە نەیانتوانی هیچ كەسێك داوەت بكەن، هەربۆیە ئەوانیش پەنایان بۆ وێنەی سێ ڕەهەندی و كارێكتەری دیجیتاڵ بردووە، تا ئاهەنگەكە ساز بكەن، هەر یەكە لە (دینس سیفاكۆمار و جانا گاناندیهینی) لە ویلایەتی تامیل نادۆ لە ەڵاتی هیندستان داوەتی (2000) كەسیان كردبوو، بەڵام بەپێی ڕێو و شوێنەكان تەنیا (100) كەس بۆی هەبوو بەشدار بێت، بۆیە دەبوو بتوانن دڵی 1900 كەسەكەی دیكە بشكێنن، پەنایان بۆ بیرۆكەی كارێكتەرەكان برد، وەك لاساییكردنەوەی زنجیرەكانی هاری پۆتەر، بۆ هەر كەسێك كارێكتەرێك لە هۆڵی ئاهەنگی هۆگۆوارتس كرایەوە، كە هەر تاكێك بە مۆبایل، یان لاپتۆپ دەیتوانی كارێكتەرەكەی بەشداریی ئاهەنگی ئەو بووك و زاوایە بكات.
