ئەتەكێت و پرۆتۆكۆڵی دەرچوون و بازاڕكردن

ئەتەكێت و پرۆتۆكۆڵی دەرچوون و بازاڕكردن

 

دەرچوون و بازاڕكردن خولیایەكی بەهێزی خانمانن، تەنانەت ئەگەر لە ماندووترین ساتیشیاندا بن، كاتێك باسی دەرچوون و بازاڕ دێتە ئاراوە، بێ دوودڵی ئامادەن، بازاڕكردنی ئافرەتان بەوە ناسراوە كە ماوەیەكی زۆر لە شوێنە گشتییەكاندا بەسەر دەبن، لەگەڵ ئەوەش بازاڕكردن ئەتەكێت و پرۆتۆكۆڵی تایبەت بە خۆی هەیە، كاتێك نیازی دەرچوون و بازاڕت هەیە، سەرەتا پێویستە لە هەستێكی باشدا بیت، كەرەستە و كەلوپەلەكانت ئامادە بكە، جل لەبەر بكە و سەرەتا بزانە چیت پێویستە، باشترە تا لە بیریان نەكەیت لەسەر كاغەزێك، یان لە نۆتی مۆبایلەكەتدا بیان نووسیت، هەروەها كاتێك سەردانی شوێنێك دەكەیت، پێویستە بە ڕوویەكی خۆشەوە سڵاو بكەیت. بۆ ئەوەی خاوەن شوێنەكە پێشوازییەكی گەرمت لێ بكات، نابێت لە بەهای كەرەستەكان كەم بكەیتەوە، یان بە قسە و شێوازێكی ئاست نزم بدوێیت، ئاسایی بە و بزانە چیت دەوێت، ئەوە داوا بكە، پۆشاكی قەبارەی خۆت لەبەر بكە و، دوودڵ مەبە لە هەڵبژاردنی كەرەستەكانت، لە كاتی تاقیكردنەوە ئاگاداربە ماكیاژت بە جلەكانتەوە نەنووسێت نەوەك دواتر نەتەوێت و جلەكەش پیس ببێت، بیرت نەچێت لە كاتی سەردانی شۆپ و شوێنەكاندا، نابێت خواردن و خواردنەوەت بە دەستەوە بێـت.

 

Top