چۆن چارەسەری پێڵاوە تەسكەكانت دەكەیت!
بەدەستهێنان و كڕینی كەرەستەكان هەندێك جار پێچەوانەی هەنگاوەكانت دەبن، وەك كڕینی جلوبەرگ كاتێك لە شوێنی كڕیندا هیچ كێشەیەكی نییە، بەڵام دواتر دەبینی گەورەیە، یان بچووكە، ئەوەیان لەلای بەرگدروو چارەسەر دەبێت، بەڵام ئەی ئەگەر پێڵاو و سەندڵێكت كڕی و لە ماڵدا بینیت بچووك و تەسكە، ئەوكات چۆن دەبێت؟، چارەسەر بۆ ئەو گرفتەش لەلایەن پسپۆڕانی جلوبەرگ و پێڵاوەوە دانراوە، بریتییە لە: سەرەتا دەتوانیت بەر لە لەپێیكردنی پێڵاوەكە بە هەوای گەرمی سشوار(مجففة) ئاراستەی بەشی ناوەوەی پێڵاوەكە بكەیت، ئەو كاتە پێڵاوەكە بەهۆی گەرمییەوە بڕێك دەكشێت، هەروەها گۆرەوەیی تەنك لەپێ بكە، تا تەسكیی پێڵاوەكە كەمتر ببێتەوە، هەوڵ بدە پێڵاوەكە بۆ ماوەیەك لە ماڵەوە لەپێ بكەیت، تا لە دەرەوە بێزاریت پێوە دیار نەبێت، بڕێك ئاو بهێنە و لە ناو كیسێكی بكە كە نەدڕێت، بیخەرە ناو پێڵاوەكەوە بەر لەوەی لەپێی بكەیت، بیخەرە ناو بەفرگری ماڵەوە تا دەبێتە بەفر و قاڵبی پێڵاوەكە گەورە دەكات، پەتاتەیەك بهێنە و پاكی بكەو بە درێژایی شەو بیخەرە ناو پێڵاوەكە، ئەمەش وا لە پێستی پێڵاوەكە دەكات كە بكشێت، هەروەها دەتوانیت پارچە كاغەزی زۆر بهێنیت و لوولی بكەیت و بیخەیتە ناو پێڵاوەكە، كە كار لەسەر گەورەكردنی پێڵاوەكە دەكات.
