هەموو شتێك سەبارەت بە گۆڕدراوی نوێی BA.2ی ئۆمیكرۆن

هەموو شتێك سەبارەت بە گۆڕدراوی نوێی BA.2ی ئۆمیكرۆن

 بەم دواییە تووشبوون بە گۆڕدراوێكی نوێی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن بە ناوی BA.2 لە چەندین وڵاتدا بڵاوبوویەوە، بۆنموونە لە 29 وڵاتی ئەمریكی و 56 وڵاتی دیكە لە جیهاندا تۆماركرا. لە لێكۆڵینەوەیەكی دانیماركیدا لە زانكۆی كۆپنهاگن، هاتووە كە ئەم گۆڕدراوە نوێیەی ئۆمیكرۆن خێراتر لە خودی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن دەگوازرێتەوە و توانای زیاترە بۆ تووشكردنی ئەو كەسانەی كە ڤاكسینی كۆڤیدیان وەرگرتووە، هەروەها تا ڕادەیەك توانای بەرگەگرتنی كاردانەوەی سستمی بەرگریی لەشی هەیە، بەمەش ئاستی توانای ڤاكسین بۆ خۆپاراستن لە هەوكردن كەم دەكاتەوە، بۆنموونە توانای بڵاوبوونەوەی بە ڕێژەی 33% لە گۆڕدراوی BA.1 (گۆڕدراوی ئۆمیكرۆنی ئێستا) زیاترە، بۆیە توانای تووشكردنی ئەو كەسانەی هەیە كە ژەمی تەواوی ڤاكسینی كۆڤیدیان وەرگرتووە، یان تەنانەت ئەوانەی كە ژەمی سێیەمیشیان وەرگرتووە، لە لایەكی دیكەوە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO ڕوونیكردووەوە كە تووشبوون بەم گۆڕدراوە نوێیەی ئۆمیكرۆن، بە هەمان سەختیی تووشبوون بە گۆڕدرای ئۆمیكرۆنە، واتە دژوارتر نییە.

 

 

Top