جلی كلاسیكی بووكێنی بۆ خانمانی كورد
خانمانی دەستگیراندار، یان ئەوانەی خەریكی زەماوەندی هاوسەرگیرین، لەو ماوەیەدا، ئەوەش بەهۆی هەڵبژاردنی جلوبەرگ و ماكیاژ و كەرەستەكان بۆ ڕۆژی ئاهەنگ، نیگەرانییەكی زۆر دایاندەگرێت، ئەمەش وا دەكات كە لە دەستینشانكردنی پێداویستییەكان بە گشتی و جلی بووك بە تایبەتی، تووشی دوودڵی ببن، بۆیە ڤاناس مۆدە ئاسانكاریی بۆ هەڵبژاردنی جلی بووك كردووە، كە ئەم جارەیان بە كراسی جلی بووكێنیی كلاسیك ناسراوە، كە قۆڵەكانی كراوە و فراوانن، لە بەشی سینگەوە بە نەخش و مورو و كریستاڵ و قوماشی ساتان توڵ كراوە، جلی كلاسیك لە مۆدی سەدەكانی 18 وەرگیراوە، كە بەشێكی زۆری دیزاینەكەی سافە و بێ لاربوونەوە و چەماندنەوەیە، لە قوماشی ساتان دروست كراوە و كاری دەستیی سادەی بۆ كراوە، بۆ ئەوانەیە كە خولیای جلی سادە و بێ نەخش و نیگارن، زیاتر كراسەكانی بە نەخش و چەمانەوە بۆ وەرزی پاییز و زستان بەكار دەهێنرێن، جلی بووكێنیی سادەش بۆ بەهار و هاوین گونجاوە، شانەكانی بەرزن لە ئاستی گەردن دەبن، كە ئەمەش بە ستایلی كلاسیك و جلی كچە شا و شاژنەوەكان بەناوبانگە.
