سپیکردنەوەی دەستەکان بە ماست

سپیکردنەوەی دەستەکان بە ماست

زۆربەی خانمان ئارەزووی دەست و پەنجەیەکی سپی و نەرم دەکەن و، ڕەنگە بڕە پارەیەکی زۆریش لەو پێناوەدا خەرج بکەن، تا بگەن بەو ئاستەی کە دەستیان نەرم و سپی بێت، بۆ ئەم مەبەستە بە گیراوەیەکی ئاسان کە پێکهاتەکەی لە زۆربەی ماڵەکاندا بەردەستە و بڕە پارەیەکی کەمیشی دەوێت، دەتوانن ببیتە خاوەنی دەستێکی نەرم و سپی.

 

پێکهاتەی گیراوەکە:

١- ماست

٢ - نیشاستە

٣  - بیکاربۆناتی سۆدا

ماست گەرمیی پێستی ماندوو هەڵدەمژێت، کەواتە یەک کەوچکی گەورە ماست لەگەڵ یەک کەوچکی بچووک لە بیکاربۆناتی سۆدا و، یەک کەوچکی بچووک نیشاستە  لە ناو دەفرێکدا تێکەڵ بکە و بۆ ماوەی ٢٠خولەک لەسەر دەستت بیهێڵەرەوە، پاشان بە ئاوی سارد بیشۆرە،  بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشت دەست بکەوێت، ئەم گیراوەیە هەفتەی دووجار بەکاربهێنە.

 

 

 

 

 

Top