سپیکردنەوەی دەستەکان بە ماست
February 20, 2022
رەنگا و ڕەنگ
زۆربەی خانمان ئارەزووی دەست و پەنجەیەکی سپی و نەرم دەکەن و، ڕەنگە بڕە پارەیەکی زۆریش لەو پێناوەدا خەرج بکەن، تا بگەن بەو ئاستەی کە دەستیان نەرم و سپی بێت، بۆ ئەم مەبەستە بە گیراوەیەکی ئاسان کە پێکهاتەکەی لە زۆربەی ماڵەکاندا بەردەستە و بڕە پارەیەکی کەمیشی دەوێت، دەتوانن ببیتە خاوەنی دەستێکی نەرم و سپی.
پێکهاتەی گیراوەکە:
١- ماست
٢ - نیشاستە
٣ - بیکاربۆناتی سۆدا
ماست گەرمیی پێستی ماندوو هەڵدەمژێت، کەواتە یەک کەوچکی گەورە ماست لەگەڵ یەک کەوچکی بچووک لە بیکاربۆناتی سۆدا و، یەک کەوچکی بچووک نیشاستە لە ناو دەفرێکدا تێکەڵ بکە و بۆ ماوەی ٢٠خولەک لەسەر دەستت بیهێڵەرەوە، پاشان بە ئاوی سارد بیشۆرە، بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشت دەست بکەوێت، ئەم گیراوەیە هەفتەی دووجار بەکاربهێنە.
