ئەندام پەرلەمانانی کوێت داوای قەدەغەکردنی ئەندامانی پارتی دەسەڵاتداری هیندستانیان کرد لە هاتنیان بۆ ناو کوێت
ئەندامانی پەرلەمانی کوێت داوایان لە حکومەت کرد کە بڕیارێک بدات بۆ ڕێگریکردن لە ئەندامانی پارتی بەهاراتیا جاناتای دەسەڵاتداری هیندستان بەهۆی فشارەکانی لەسەر کەمینە موسڵمانەکان، بۆهاتنە ناو کوێت.
بەپێی خزمەتگوزاری وەرگێڕانی شەفەقنا، کە لە زاری عەرەبی 21ەوە هاتووە، ئەم داوایە لە نوسراوێکدا هاتووە کە لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی کوێتەوە بۆ سەرۆكی پەرلەمان نێردراوە بۆ فشارخستنەسەر بۆ كۆتایی هێنان بەتوندوتیژی دژی کەمینە موسڵمانەکان لە هیندستان.
لەنامەکەدا ئەندامانی پەرلەمانی کوێت ئاماژەیان بە حزبی دەسەڵاتداری هیندستان كردووە بۆ ڕێگەگرتن لە خوێندکارانی سەرپۆشکراو بۆ چوونە ناوەوەی دامەزراوە پەروەردەییەکان لەویلایەتی کارناتکا و داوایانکردووە ڕێگری لەم پارتە توندڕەوە بكرێت لە هاتنیان بۆ ناو كوێت تا كۆتایی هێنانیان بەم عەقلییەتە و ئەو توندووتیژییە بەرامبەر بە خوێندكارە موسڵمانەكان.
گوڵان: سەردار خەلیل
