باشترین ڕەنگەکانی بۆیەی نینۆک بەپێی شێوەی نینۆکەکانت

باشترین ڕەنگەکانی بۆیەی نینۆک بەپێی شێوەی نینۆکەکانت

هەر دەستێک شێوەیەکی دیاریکراو و جیاوازی هەیە، لەوانەیە هەندێک لە خانمان شێوەی جۆرە نینۆکێک دیاری بکەن و بڵێن ئەمە جوانترینە، بەڵام ڕەنگە ئەو بۆیەی نینۆکەی کە کەسێک  بەکاری هێناوە،  جوانتر دەربکەوێت وەک لە شێوە نینۆکی کەسێکی دیکە.

ئەگەر بمانەوێت وردتربین، دەتوانین بەم هەڵبژاردنە گونجاوانە کە خۆی لە ڕەنگی بۆیەی نینۆکەکاندا دەبینێتەوە، گرنگیی زیاتر بە نینۆکەکانمان بدەین و جوانتریان بکەین:

١-    نینۆکی کورت و شێوە چوارگۆشە، ئەگەر نینۆکت کورت و شیوە چوارگۆشەیە، ئەوا ڕەنگە کانزاییە بریقەدارەکانی وەک ئاڵتوونی، پەمەیی بەکاربهێنە، تا نینۆکەکانت درێژتر دەربکەون، ئەو خانمە ئازیزانەی نینۆکیان  کورت و شێوە چوارگۆشەیە، واباشترە دووربکەونەوە لە ڕەنگی ڕەش،  چونکە وا دەکات نینۆکتان شێوەیەکی ناڕێک و ناشیرین بە دەستەکانتان ببەخشێت.

٢-    نینۆکی کورتی لێوارخڕ، نینۆکە لێوار خڕەکان بە بۆیە تۆخەکانی وەک سوور و شین جوانتر دەردەکەون.

٣-    نینۆکی درێژ و باریک، ئەگەر خاوەنی ئەم جۆرە نینۆکەبیت، ئەوا بۆیەی ڕەنگ سوور، یان نیۆن کە لە ڕەنگی پێست کراوە تربێت، بەکار بهێنە، جوانییەکی سەرنج ڕاکێش دەبەخشێت بە دەست وپەنجەت.

٤-  نینۆکی درێژی بەرین، ئەگەر تۆی خانم خاوەنی ئەم جۆرە نینۆکەیت، ئەوا بە دڵنیایی کەسێکی بە بەختیت، چونکە لەگەڵ هەموو ڕەنگی بۆیەیەک دەگونجێت، کە بۆی هەڵدەبژێریت٠

 

Top