بەكارهێنانی هیتەر بۆ گەرمكردنەوە زیان بە چاو دەگەیەنێت

بەكارهێنانی هیتەر بۆ گەرمكردنەوە زیان بە چاو دەگەیەنێت

ئایا لەكاتی نووستن لە وەرزی زستاندا هیتەر بە درێژایی شەو لە ژوورەكەتدا بە داگیرساوی جێدەهێڵیت؟ ئەگەر وایە، ئەوا پێویستە بزانیت كە هیتەر زیان بە چاوەكانت دەگەیەنێت. هیتەر هەوای گەرم و وشك پەیدادەكات كە زیان بە چاوەكان دەگەیەنێت بەتایبەتی لەو كەسانەدا كە هاوێنەی لكاو Contact lenses بەكاردێنن، ئەم هەوایە گەرم و وشكە هاندەرە بۆ بەهەڵمبوونی فرمێسك ئینجا وشكبوونی چاو، بۆیە واباشترە كە هەرگیز راستەوخۆ بەرانبەر بە هیتەر دانەنیشیت، ئەگەر هاوێنەی لكاو بەكاردێنیت واباشترە كە بە چاویلكە بیگۆڕیت. لە لایەكی تر، هیتەر تیشكی یان رووناكیی ژێرەوەی سوور Infrared دروست دەكات كە بە چاو نابینرێت، بەڵام زیانی پێدەگەیەنێت، بۆیە هەرگیز باش نییە كە چاو راستەوخۆ و نزیك هیتەر بۆ ماوەیەكی زۆر رابگیرێت یان سەیری هیتەر بكرێت. جگە لەمانە، زیاد بەكارهێنانی هیتەر لە ژووردا دەبێتە ئەگەری كەمبوونەوەی رێژەی شێداریی ژوور، ئەمەش دەبێتە ئەگەری وشكبوون و سووتانەوەی چاوەكان، بۆ رێگرتن لە كەمبوونی ئاستی شێداریی ژوور دەتوانرێت كە ئامێری شێداركەرەوە Humidifier بەكاربهێنرێت كە هەڵمی ئاو بە هەوای ژووردا بڵاودەكاتەوە.

Top