بە ئەسپ بەشداری نمایشی جلوبەرگ دەكات
نمایشەكانی جلوبەرگ زیاتر لەسەر ستەیجی درێژ دەكرێت، تا بە درێژایی ستەیجەكە بە پێ بڕۆن و جلی نمایشییان لەبەردا بێت، بۆ ئەوەی ئامادەبووان جلەكان بە ڕوونی ببینن و داوای بكەن، هەندێ جار هەوڵ و جووڵەی سەیر لە كاتی نمایشەكاندا ڕوو دەدەن، دواجار هاتنی كچێكە بۆ سەر ستەیجەكان بە سواری ئەسپەوە وەك حاڵەتێكی دەگمەن دەركەوت، ئەو كچە ناوی شارلۆت كاسیراگییە و، خوشكەزای میری مۆناكۆ (ئەلبێرت)ـە، ئەو كچە یاریزان و نمایشكاری هەڵبەزین و بەرزكردنەوەی ئەسپە، كە یەكێكە لە بەناوبانگترین ئەو كچانەی لەو بوارەدا پێشەنگن، نمایشەكە لە نمایشگای (گراند پاڵاس ئیفیمیر) بەڕێوە چوو، بیرۆكەی هاتنی ئەو كچە بۆ نێو نمایشەكە لە ناكاو بوو، بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان و میدیاكاران، ئەو كارە لە ناكاوە بە هاوكاریی ماركەی گوتشی و چارلۆت بەڕێوە چوو، بەهۆی ئەوەشەوە ئەو كچە ئەسپسوارە وەك نێردەی ماركە بازرگانییەكانی ساڵی 2020 هەڵبژێدرا.
