ڕازاندنەوەی فیل وەك ئوتۆمبێل
February 19, 2022
رەنگا و ڕەنگ
لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا، زیاتر ئەوانەی خولیای ئوتۆمبێلی جوان و سەرنجراكێشن، هەڵدەستن بە ڕازاندنەوەی ئوتۆمبێلەكانیان بە ئێكسسواراتی جۆراوجۆر، بەڵام لە وڵاتی هیندستان لە جیاتی ئوتۆمبێل، فیلیان هەیە و، هەر یەكە فیلەكەی خۆی بە جوانترین شێوە و نەخش و ڕەنگ دەڕازێنێتەوە. ئەو وێنانە لەلایەن وێنەگرێكی فەڕەنسی بە ناوی (چارلز بۆرگیە)یە چركێندراون و، ئەو كارە سەیرەش لە شاری (گایپۆر) ئەنجام دەدرێت، تەنانەت ساڵانە فیستیڤاڵیش بۆ دەستنیشانكردنی جوانترین فیلی ڕازاوە ئەنجام دەدرێت، خاوەن فیلی هەڵبژێردراویش خەڵاتی فیلەكە وەردەگرێت، كە خواردنی ساڵێكی فیلەكەیەتی بە خۆڕایی، بەڵام ڕازاندنەوە و جوانكردنی ئوتۆمبێلەكانی لای خۆمان، بێسوودە و سەرەنجی كەسیش ڕاناكێشێت.
