شیككردنی پانتۆڵی سەوز لەگەڵ دەستە جلەكان

شیككردنی پانتۆڵی سەوز لەگەڵ دەستە جلەكان

پانتۆڵەكان، لە هەموو وەرزێكدا باون و جێگەی سەرنجی هەمووانن، بە تایبەت لە وەرزی سەرمادا كە زیاتر لە تەنوورە، باوی پۆشینی پانتۆڵە، پانتۆڵ جگە لەوەی پۆشاكێكی گەرموگوڕە، هەروەها جەستە ڕێك و توند دەكات، لە بارەی پانتۆڵەكانەوە هەمیشە ئەو مۆدە هەڵبژێرە كە لەگەڵ ستایلی دەستە جلت دەگونجێت، بۆ نموونە: ئەگەر ڕەنگی سەوز بۆ پانتۆڵەكان وەربگرین، مۆدێكی نایابی دەبێت، بە تایبەت ئەوانەی كە لە ڕەنگی سەوزی كاڵن، ئەو مۆدە بۆ زۆربەی خانمان گونجاوە، بە تایبەت ئەوانەی زۆر نەچوونەتە تەمەن، جوانیی پانتۆڵی سەوز ئەوەیە كە لەگەڵ زۆربەی پۆشاكەكان شیك دەبێت وەك: مۆدی پانتۆڵی كراوەی سەوز لەگەڵ چاكێتێكی پێست لە هەمان ڕەنگ، كە لە ماركەی (ئەلبێرتا فیراتییە) لەگەڵ قەمیس و بەدی دەپۆشرێت، پانتۆڵی سەوزی چاپكراو لە ماركەی ئەنا سووی، كە لە شێوەی كاجواڵ وایە، لە سەوزی تۆخە و بە نەخشی ئەستێرە و بازنەی كراوە نەخشی چاپكراوی لەسەرە، پانتۆڵی سەوزی پێست لە ماركەی (براسكی) بۆ بۆنە و ئاهەنگەكان گونجاوە، لەگەڵ پێڵاوی بەرز دەپۆشرێت، پانتۆڵی كاجوال لە بالمەین، بە نەخش و سادەی هەیە، لەگەڵ پشتێنی پان لەبەر دەكرێت.

 

Top