تاج و ملوانكەی زەرگۆن بۆ بۆنە و یادی تایبەت
خشڵ و ئێكسسواری قژ و سەر، بە جۆرێكە كە كاریگەریی لەسەر جوانیت دەبێت، هەندێكیان جوانیت زیاتر دەگەشێننەوە، بەتایبەت ئەوانەی لە شێوەی تاج و تەوقەی قژن، كە لە بەشی سەرەوەی سەر دەدرێت، تاجەكانی خانمان گرنگن بۆ بەستنی قژ و ڕازاندنەوەی سەر و قژ، تاجەكان مەرج نییە تەنیا بۆ خانمانی بووك بن، ئافرەتان بە گشتی دەتوانن لە بۆنەی تایبەت و زۆر شوێنی دیكە لە سەری بكەن. تاجی مەلەكیی زەرگۆن جۆرە تاجێكە كە لە لایەن ڤاناس مۆدەوە ئامادە كراوە، تاجەكە لە قەبارەیەكی پان و گەورە ئامادە كراوە، بە نەخشی داخراو و تێكهەڵكێش لە كەرەستەكانی كریستاڵ و زەرگۆن، لەلایەن دیزاینەرانی كورد دروست كراوە كە هەوڵدەدەن خشڵ و ئێكسسوارەكان مۆركێكی كوردی پێوە دیار بێت، جگە لە تاجەكان، ملوانكەی زەرگۆنیش مۆدێكی باوی خشڵەكانی خۆمانەیە، كە لە شێوەی ئەستێرەی دەریا نەخشی بۆ كراوە، مۆدێكی ناسك و نەخشێكی گەورەی پێوە دیارە، بۆ كاتی بۆنە و ئاهەنگ و یادی تایبەت لە مل دەكرێن، جگە لە خانمانی بووك، تاج و ملوانكەی زەرگۆن بۆ شوێنی تایبەت لەسەر دەكرێت، لەگەڵ جلی كوردی و جلی بیانیش شیك دەكرێت.
