زیانی دەرمانەكانی دابەزاندنی كۆلیستیڕۆڵ لە نەخۆشانی شەكرەدا

زیانی دەرمانەكانی دابەزاندنی كۆلیستیڕۆڵ لە نەخۆشانی شەكرەدا

  ئەوە سەلمێندراوە كە دەرمانەكانی دابەزاندنی كۆلیستیڕۆڵ كە ستاتینەكان Statins باوترینیانن و، زۆر كاریگەرن و ڕۆڵی بەرچاویان هەیە بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك، بەڵام بە پێی نوێترین توێژینەوە لە نەخۆشانی شەكرەدا كاریگەریی نێگەتیڤی لەسەر ئاستی شەكری خوێن دەبێت و، تا ژەمی دەرمانەكان زیاتر بێت هێندە كاریگەریی نەرێنی زیاتر دەكاتە سەر ئاستی شەكری خوێن و، پێویستی بە وەرگرتنی ئینسولین و دەرمانەكانی دیكەی دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن زیاتر دەبێت. پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە كە بەكارهێنانی ستاتینەكان زۆر پێویستە بۆ نەخۆشانی شەكرە، واتە سوودەكانی لە زیانە لابەلاكانی زیاترن، ئاماژە بەوەش كراوە كە بەكارهێنانی دەرمانەكانی دابەزاندنی كۆلیستیڕۆڵ لە كەسانی ئاساییدا، نابێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، بۆیە تا ئێستا میكانیزمی بەرزبوونەوەی شەكری خوێن پاش بەكارهێنانیان لە نەخۆشانی شەكرەدا بە تەواوی ڕوون نییە. پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە كە تەنیا كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن لە نەخۆشانی شەكرەدا، تاكە ڕێگ، نییە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیی شەكرە، بەڵكو پێویستە كە هاوكات بێت لەگەڵ گۆڕینی ستایلی ژیان و بەكارهێنانی دەرمان بە مەبەستی خۆپاراستن لە ئەگەری ئاڵۆزییەكانی پەیوەست بە نەخۆشیی شەكرە، وەك بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نۆرەی دڵ، هەروەها جەڵتەی مێشك.

Top