باشترین فاوندەیشن بۆ پێستی ڕوخسارت

باشترین فاوندەیشن بۆ پێستی ڕوخسارت

فاوندەیشن كرێم، یان كرێمی ئەساس، گرنگییەكی زۆری هەیە لە كاتی ماكیاژی ڕوخساردا، بەهۆی ئەوەی كاری سەرەكی دەكات لە بنیاتی ماكیاژەكە و ڕەنگی سەرەكی و تەنی ژێرەوە پێك دەهێنێت، چەند جۆرە فاوندەیشنێك هەن كە پێویستە ئاشنایان بیت، سەرەتا بە: فاوندەیشنی كرێمی دەست پێ دەكەین، كە بریتییە لە پۆدرەیەك، كە پێست بە جوانی دەگرێت، دوای ماكیاژكردنیش ناتوێتەوە و دەمێنێتەوە. فاوندەیشنی ئاوی، كە لە ڕۆن و ئاو تێكەڵ كراوە، نەرمونیانیی پێوە دیارە و كاریگەریی لەسەر ماكیاژ ناكات. فاوندەیشنی سیلیكۆن، كە بە سلیكۆن دەوڵەمەندە و بە جوانی پێست دەگرێت، ماركەی (دیۆر) كرێمی شلی پێ باشە تا بكرێتە فاونێشنی سەرەكی، چونكە پێست بە جوانی دەگرێت و ماكیاژەكەش بە نەرمی نیشان دەدات، هەروەها بۆ ئەوانەی كە پێستیان وشكە، پێویستە كرێمی شل بەكار بهێنن، ئەوەی پێستی تیكەڵە واتە چەوری و وشكیی پێوە دیارە، دەكرێت كرێمی فاوندەیشنی چەور بەكا ربهێنن، بۆ ئەوانەش كە پێستیان چەورە، پێویستیان بە فاوندەیشنی ئاوی هەیە، تا كێشەی چەوری بۆ پێست دروست نەكات.

Top