گەرمكردنی ئوتۆمبێل - Cars
February 13, 2022
رەنگا و ڕەنگ
بەیانیان تەنیا پێویستت بە یەك خولەكە هەیە بۆ گەرمكردنی ئوتۆمبێلەكەت، ئەمەش تا RPM یان (فڕەی كرینگ) دادەبەزیت، كە پەیوەستە بە جۆزەی سەباحیەوە، دواتر دەتوانیت ئۆتۆمبیلەكەت لێبخوڕیت، بەڵام بۆ لێخوڕینێكی نۆرمال پێنج خولەكی سەرەتا وا چاكە بەیانیان ئەم لایەنانە فەرامۆش نەكەیت، وەك: دڵنیابوون لە ڕۆنی ئۆتۆمیلەكەت كە هەمان دەرەجەیە كە ڕیكۆمینت كراوە لە كەتەلۆكی ئۆتۆمبیلەكەت و، دڵنیاش بیت لە كوالێتی ڕۆنەكە، ئاگاداربوونی سیستمی ساردكەرەوەی مەكینەی ئۆتۆمبێلەكەت كە پێویستە ئاوی ئەنتیفرێزەر (دژە بەستن) بەكار بهێنت، چونكە هەندێ جار پلەی گەرمی لە خوار پلەی سفرەوەیە، ئاوی ئاسایی لە پلەی سفردا چڕ دەبێتەوەو دەبەستێت، ئەمەش كێشە بۆ ئۆتۆمبێل دروست دەكات
