ئۆمیكرۆن نابێتە هۆی كۆڤیدی سەخت

ئۆمیكرۆن نابێتە هۆی كۆڤیدی سەخت

لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێی پەیمانگەی نیشتمانیی نەخۆشییە گوازراوەكان NICD لە باشووری ئەفریقیادا هاتووە، ئەگەرچی ئۆمیكرۆن بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە، بەڵام خۆشبەختانە نابێتە ئەگەری كۆرۆنای سەخت، تەنانەت لە كەسانی نەكوتراویشدا، لەگەڵ ئەگەری كەمتری پێویستی بە خەواندن لە نەخۆشخانەدا و ئەگەری كەمتری مردن بەراورد بە گۆڕدراوەكانی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆنموونە: ئەگەری پێویستیی تووشبووانی ئۆمیكرۆن بە خەواندن لە نەخۆشخانەدا دەگاتە تەنیا 8% لەماوەی 14 ڕۆژی تووشبووندا، كەچی ئەم ئەگەرە لەسێ شەپۆلە كانی جۆرە گۆڕدراوەكانی پێشووی ڤایرۆسی كۆرۆنادا دەگەیشتە زیاتر لە 16.5%، هەروەها لە لێكۆڵینەوەی دیكەدا جەخت لەمە كراوەتەوە كە تووشبوون لە ڕابردوو و وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید ئەگەری تووشبوون بە ئۆمیكرۆن بە سەختی و مەترسییەكان كەم دەكەنەوە. ئەم ئەنجامە لە لایەن ئەنتۆنی فاوچی بەرپرسی سەنتەری ئەمریكی بۆ خۆپاراستن و كۆنترۆڵی نەخۆشییەكان CDC و چەند لێكۆڵینەوەیەكی بەریتانی و كەنەدی پشتڕاست كراوەتەوە، ئەمەش ڕوونكراوەتەوە كە حاڵەتەكانی ئۆمیكرۆن لە حاڵەتەكانی تووشبوون بە گۆڕدراوەكانی بێتا و دێلتا سووكترن.

Top