وشكبوونی پێست لە زستاندا

وشكبوونی پێست لە زستاندا

لە مانگەكانی زستاندا پێویستە گرنگیی تایبەت بە پێست بدرێت، چونكە بای وشك و ساردی زستان، ئاستی نزمی شێداری، لەگەڵ خۆگەرمكردنەوەدا هەموویان هاندەرن بۆ وشكبوون و زبربوونی پێست، هەروەها تفركردن و خورشتی پێست، بەڵام دەتوانیت بە پەیڕەوكردنی چەند هەنگاوێك ڕێگە لەم گرفتە بگریت وەكو: بەكارهێنانی شێداركەرەوەی پێست Moisturiser ڕۆژانە چەند جارێك و ڕاستەوخۆ پاش وەرگرتنی گەرماو، دووركەوتنەوە لە دوشی گەرم و هەڵم، چونكە دەبێتە هۆی تێكدانی چینی هەرە سەرەوەی پێست،یان كیراتین Keratin و وشكبوون و تفركردن لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری ئەكزیما، دووركەوتنەوە لە زیاد شووشتن و داماڵینی پێست بە توندی بە دەست، یان بە لیفكە، یانیش قوماش، بەكارهێنانی ئاوێتەی دژەهەتاو Sunscreen لەكاتی چوونەدەرەوە كە خۆر بە دەرەوەیە، ڕۆژانە خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو لەوكاتەی كە لە زستاندا لەگەڵ پۆشینی جلی زۆر هەست بە ئارەقەكردن ناكەین، بەڵام كرداری ئارەقەكردن ناوەستێت، ئەمە و هەوای وشك دەبنە ئەگەری كەمبوونەوەی شلەی لەش Dehydration، بۆیە پێویست بە قەرەبووكردنەوە دەكات بە خواردنەوەی ئاو.

 

Top