ڕەنگی ئوتۆمبێلەكەت بگۆڕە
گۆڕینی ڕەنگی ئوتۆمبێل، واتە پێویستە ئوتۆمبێلەكەت بفرۆشیت و دانەیەكی دیكە بكڕیت، زۆربەی ئەوانەی حەز بە گۆڕینی براند و جۆری ئوتۆمبێلەكانیان دەكەن، بۆ تایبەتمەندی و ڕەنگ و مۆدێلی تازەیە، كۆمپانیای بی ئێم دبلیوو BMWی ئەڵمانی توانی بەسەر ئەو گرفتەشدا زاڵ بێت، ئەویش لە ڕێگەی دۆزینەوەی تەكنەلۆژیای E INK، لە ڕێگەی گۆڕینی كاتواڵەكانی خانەكانی سەر ئوتۆمبێلەكەوە، كە بە بەتاڵكردنی ئایۆنە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەكانی خانەكان گۆڕانكاریی بەسەر ڕەنگەكەیدا دێت، تا ئێستا تەنیا دوو ڕەنگ كاری لەسەر كراوە، ئەوانیش سپی و ڕەساسی، پرۆژەكە لەلایەن دیزاینەر و ئەندازیار (ستیلا كلارك) كاری لەسەر كراوە و سەركەوتنیشی بە دەست هێناوە، لە ڕێگەی ئامێرەكانی مۆبایلەكەوە دەتوانی كۆنتڕۆڵی گۆڕینی ڕەنگی ئوتۆمبێلەكە بكەیت، لە سپیەوە بۆ ڕەساسی، یان بە پێچەوانەوە، یەكەمین ئوتۆمبێلی دوو ڕەنگ لە پیشانگای CESی لە ئەمریكا دانراوە، بۆ ئەوەی خەڵك بتوانن شارەزای ئەو جۆرە پێشكەوتنە بن.
