نیشانە كانی كەمیی ڤیتامین B12
ڤیتامین B12 كە ناسراوە بە كۆبالامین Cobalamin، ڕۆڵی گرنگی هەیە لە دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن، میتابۆلیزم (گۆڕینی خۆراك بۆ وزە)، فرمانی دەرماەكان، لەگەڵ دروستبوونی DNA. سەرچاوە خۆراكییەكانی ڤیتامین B12: شیر و بەرهەمەكانی، هێلكە، ماسی، گۆشتی سوور، گۆشتی پەلەوەر. پێویستیی ڕۆژانە بۆ كەسانی پێگەیشتوو بریتییە لە 2.4 مایكرۆگرام جگە لە كەمی ڤیتامین B12 لە خۆراكدا، هۆكارە هاندەرەكان بۆ زیادبوونی ئەگەری كەمی ئەم ڤیتامینە بریتین لە: هەوكردنی گەدە، هەوكردنی ڕیخۆڵە و مشەخۆری ڕیخۆڵە، پەیڕەوكردنی خۆراكی ڕووەكی Vegetarian، خواردنەوە ئەلكهولییەكان، زیانی لابەلای چەند دەرمانێك بەتایبەتی ئەو دەرمانانەی كە بۆ كولبوونی گەدە و دوازدەگرێ بەكاردێن. نیشانەكانی كەمی ڤیتامین B12: هەستكردن بە بێهێزی و ماندووبوون، دڵەكوتێ، هەناسەڕاوكێ، لووسبوونی زمان، قەبزی، كۆبوونەوەی گاز لە كۆئەندامی هەرسدا، سكچوون، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، لاوازبوونی ماسوولكە، هەستكردن بە سڕبوونی دەست و پێیەكان، خەمۆكی، گرفت لە بیرهاتنەوەدا
