ستایلی جلوبەرگی لێف و باڵۆن
شێوازی جلوبەرگەكانی ئەم سەردەمە جیاوازن لەگەڵ مۆدەكانی پێشوودا، هەندێكیان بە جۆرێكە كە جێگەی سەرسوڕمانن، وەك ئەوەی بیرۆكەی تازە بهێننە كایەوە لە بواری جلوبەرگدا، دیارترینیان دروستكردن و دیزانی جلوبەرگە لە شێوەی باڵۆن و لێفی ماڵدا. ئەمساڵ دیزاینەكانی براندی stanی ئەمریكی، زۆربەی جلەكانی زستانەی لە شێوەی لێف و باڵۆن دروست كردوون، بە پۆشینی ئەو جۆرە جلە دیمەنێكی كۆمێدی و سەیر بە كەسەكە دەدات، لەلای خۆمان دەگوترێت: دەڵێی دەچیتە ناو بەفر وا خۆت پێچاوەتەوە! ئەو جۆرە جلە لەسەر خواستی دیزاینەر (ئیلی ڕاسل لینیتیز) دروست كراوە، كە داوای لە دروستكەری لێفەكان (زاك فۆستەر) كردووە تا جلوبەرگە لێف و باڵۆنەكەی بۆ بدوورێت و ئامادە بكات، ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە ئەوەیە كە جوبەرگەكە لەلایەن گۆرانیبێژی ئەمریكا (ریانا) لە ئاهەنگی میت گالا پۆشراوە، كە بووە جێگەی سەمەرەی هەمووان.
