جوانیی چەتر لە دەست و مەچەكی خانماندا
چەتر جگە لە كەرەستەیەك بۆ خۆپارێزی لە باران، هەروەها سەرنجڕاكێشی و ناسكیی پێوە دیارە، تەنانەت كەرەستەیەكە ئافرەتان نازیشی پێوە دەكەن. چەتری ئێستا لە چەندین شێوە و جۆر دروست كراون، هەندێكیان زیاتر بۆ كاری جوانكاری بەكار دێت، چەند نەریتێك لە هەڵگرتنی چەتر هەن، كە پێویستە خانمان ئاگاداری بن، لەوانە: پێویستە قەبارەی چەترەكە لەگەڵ شێوە و قەبارەی كەسەكە بگونجێت، نەوەك خۆی كەسێكی بە هەیكەل بێت و چەترێكی بچووكی لە دەست بێت، كە پێویستە لەكاتی بەكارهێنان زیاتر بەرەو بەشی دواوە ببردرێت، واتە پێش خۆت و بەردەمت بە جوانی دیار بێت، لەگەڵ ئەوەی پێویستە دەسكی چەترەكە بە شێوەیەكی ستوونی بێت، چەتر جگە لەوەی بۆ خۆ پاراستنە لە باران، هەروەها دەتوانی بۆ كاتی تۆز و خۆڵ و پاییزانیش لەبەر بای بەتین بەكاری بهێنیت، لە كاتی باران، لە سەری خۆت نزیكی بكەوە تاوەكو بە جوانی دادەپۆشرێیت، بەڵام ماوە ماوە پێویستە چەترەكەت پاك بكەیتەوە تا بە جوانی دەربكەوێت، هەروەها لە كاتی دەرچوونت وا جوانترە بە دەستتەوە بێت، یان لە نێو ئوتۆمبێلدا دایبنێیت، كاتێ كە پێویستت پێی نەبوو، بیخەرەوە ناو بەرگەكەی خۆی، تا بە پاك و خاوێنی هەڵگیرێت.
