دیژا ڤو- Déjà vu

دیژا ڤو- Déjà vu

لە زمانی فەرەنسیدا هاتووە بە مانای: پێشتر بینراوە، بریتییە لە ئەزموونكردنی شتێك، ئەگەرچی بزانیت كە پێشتر هەرگیز ئەزموونت نەكردووە، بۆ نمونە: هەست دەكەیت كە پێشتر لەو شوێنە بوویت، لە كاتێكدا دڵنیایت كە پێشتر نەهاتوویت بۆ ئەو شوێنە، زۆربەی تۆێژەران پێیان وایە كە ئەم دیاردەیە، كە لە نێو 60% تا 80% ی خەڵك ڕوو دەدات، پەیوەندی بە یادگەوە هەیە، بە بەجۆرێك كە بێجگە لە دووبارە بوونەوەی دیژا فو لە حاڵەتی گەشكە (فـێ) نەبێت، ئەم دیاردەیە ئاساییە و زۆربەی جار لە حاڵەتی فشاری دەروونی و ماندووبووندا ڕوو دەدات، پێچەوانەی دیژە ڤوو، ژامی ڤوو ە Jamais vu كە مانای (هەرگیز نەبینراوە)، لەم حاڵەتەدا مرۆڤ شت، یان كەسی زانراو و ناسراوی لا تازە و نامۆ دەبێت.

 

Top