ئایا خەمۆكی دەبێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش؟

ئایا خەمۆكی دەبێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش؟

بە رای توێژەرانی زانكۆی ئەلەبامای ئەمەریكی، چەند هۆكارێكی تایبەتی بایۆلۆژی هاندەری سەرەكین بۆ زیادبوونی كێشی لەش لە حاڵەتەكانی خەمۆكیدا. لە لایەكی ترەوە، چەند گۆڕانێك لە ستایلی ژیان كە هاوكاتن لەگەڵ خەمۆكیدا هاندەری دیكەن بۆ زیادبوونی كێشی لەش وەكو: نەبوونی ئارەزوو بۆ جوولە و مەشقی وەرزشی، هەستكردن بە ئارامی لەكاتی زیاد خواردنی خۆراكی دەوڵەمەند بە چەوری و شیرینی، هەروەها بەكارهێنانی دەرمانی دژەخەمۆكی وەكو زیانی لابەلا هۆكارن بۆ زیادبوونی كێش. توێژەران ئەمەیان روونكردۆتەوە كە میكانیزمە بایۆلۆژییەكانی پەیوەست بە خەمۆكی كە دەبنە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش بریتین لە: چاڵاكبوونی سستمی دەرماریی سیمپەتاوی Sympathetic كە كرداری میتابۆلیزم رێكدەخات، بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیسۆل Cortisol ئەو هۆرمۆنەی كە بە سترێسەوە پەیوەستە بۆیە بە هۆرمۆنی سترێس Stress hormone ناوزەدە دەكرێت. ئاماژە بەمەش كراوە كە پەیوەندی نێوان خەمۆكی و زیادبوونی كێش دوو لایەنەیە، واتە زیادبوونی كێشی لەش بە رێژەی 55% هاندەرە بۆ تووشبوون بە خەمۆكی.

 

Top