ماكیاژە سەرنجڕاكێشەكانی دوالیپا

ماكیاژە سەرنجڕاكێشەكانی دوالیپا

كچە گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی (دوالیپا)، كە ئێستا یەكێكە لە لوتكەی ئەستێرەكانی پۆپ، كچێكی ناسك و جوانە و شێوە و ڕوخسارێكی ئاسایی هەیە، بەڵام ماكیاژەكانی بوونەتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی، كە زیاتر پرسیار لە شێواز و چۆنیەتیی ماكیاژەكانی ئەو كچە دەكرێت، دوالیپا جگە لەوەی گۆرانیبێژە، كەچی خۆی ماكیاژ بۆخۆی دەكات، كە چەندین جۆرن، لەوانە: ماكیاژی ئایلاینەری ڕەش لەگەڵ سێبەری پشتچاوی خۆڵەمێشی، سێبەرەكانی چاوەكانی بە ڕەنگی قاوەیی و، ڕەنگی لێوی نیۆد لەگەڵ هێڵكاریی چاوەكان بە قەڵەمی قاوەیی دەكات، ئەو شێوازە بۆ شوێنی فەرمییە. ماكیاژی بریقەدار بۆ كاتی ئێواران و دانیشتن و كۆبوونەوەی خێزانی و هاوڕێیانە، كە بریتییە لە سێبەری چاو لە ڕەنگی وەنەوشەیی، لەگەڵ كلی ڕەش لە ناوەوەی چاوەكان. شێوازی سێیەم ماكیاژی وەنەوشەیی دوالیپا بریتییە لە سێبەری پشتە چاو لە ڕەنگی وەنەوشەیی بۆ هەردوو برژانگی سەرەوە و خوارەوە، لەگەڵ دانانی سێبەری بریقەدار بۆ ناوەوەی چێوە چاو، واتە شوێنی فرمێسك ڕێژە، لەگەڵ ئایلاینەری ڕاكێشراو بە هێڵی پان بۆ دەرەوەی چاوەكان، داولیپا بەم شێوەیە ئامۆژگاریی كچان دەكات تا ماكیاژەكانی ئەو دووبارە بكەنەوە و، وەك ئەو سەرنجڕاكێش بن.

Top